ده‌ترسم
له خامه‌ی شاعیری بێده‌نگ ده‌ترسم
له ناوخۆ دا، له کێشه و جه‌نگ ده‌ترسم
نیه باکم له مه‌کر و فێڵی دوژمن
له دۆستانی گه‌لێ دووڕه‌نگ ده‌ترسم
دڵم خۆشه له کۆڕی خۆشه‌ویستان
له یاری دڵ ڕه‌قی دڵ سه‌نگ ده‌ترسم
به هیوام ئه‌م وڵاته سه‌ربه‌خۆ بێ
له زێدی دیلی زۆر دڵته‌نگ ده‌ترسم
دڵم خۆشه به لاوانی وڵاتم
له لاوی گێژی گه‌رد و به‌نگ ده‌ترسم
ئه‌سیری چاوه‌کانی دولبه‌رێکم
له چاوی پیس و پڕ نیره‌نگ ده‌ترسم
نه‌ترساوم له ده‌ریای پڕ له گێژاو
له زه‌لکاو و له گۆمی مه‌نگ ده‌ترسم
به مه‌ستی گه‌ستنی ئه‌و لێوه ئاڵه
خه‌یاڵیش بێ،له ناو و نه‌نگ ده‌ترسم
گه‌مارۆی دوژمنانه شێعری ئازاد
له دۆستانی کپ و بێده‌نگ ده‌ترسم
که ئامانجم به‌ره‌و ئازادی گه‌ل بێ
له سستی پێش قه‌تاری له‌نگ ده‌ترسم
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!