پایزه خه‌م
پایزه خه‌م
دلم یه‌ک سوڵتانی ده‌وێ
بێ زیاد و که‌م!
یا تۆ یا خه‌م!
ته‌نیا هه‌ر شێعری من نیه
کێش و قافییه‌که‌ی له‌نگه!
تۆ که دیار نی،
شار دڵ ته‌نگه!
**
که‌ی ڕه‌وایه!
ته‌نیا شه‌وێک لات میوان بم
365 ڕۆژان چاوه‌ڕوان بم ؟
**
هه‌زار خۆزگه‌م به‌و ئاوێنه‌ی
چاو له به‌ژن و باڵات ده‌کا
سه‌ر تا خوارت!
به بێ ترسی که‌س وکارت!
**
هێشووی خه‌مێک،
به په‌رژینی نیگاته‌وه هه‌ڵواسراوه!
ڕه‌زه‌وانی خۆشه‌ویستی،
حه‌یران ماوه!
کۆرپه‌ی دڵی من تاساوه!
**
بشم سووتێنی
وه‌ک قه‌قنه‌س،
دووباره زیندوو ده‌بمه‌وه
به جێت ناهێڵم یه‌ک نه‌فه‌س!
**
له حه‌ره‌مسه‌رای سرووشت دا
داران ڕووتن!
زاوای پایز،
به هه‌زار ده‌ستی زریانی
ده‌ست له به‌ژنی دار وه‌ردێنێ
هه‌موو شه‌وێ تا به‌یانی!
**
منیش ڕۆژێک هه‌ڵده‌په‌ڕم
ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌م،
وڵاته‌که‌م به جێ بێڵی
سته‌م جه‌رگی گه‌ل نه‌کێڵێ!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!