مه‌رگ

مه‌رگ!

 

تا ئێستاکه‌

هه‌زار جارم،

مردنی خۆم به‌ چاو دیوه!

مه‌رگم له‌ نیزیک ناسیوه‌!

 

من له‌ وڵاتێکا ده‌ژیم،

گه‌ر نه‌یان توانی بت کوژن،

نه‌یان توانی بت خنکێنن؛

که‌سایه‌تیت زامار ده‌که‌ن

شه‌رافه‌تت لێ ده‌ستێنن!

بێ من مه‌ڕۆ!

بێ من مه‌ڕۆ!

 

دیواره‌کان،

په‌ستم ده‌که‌ن!

په‌نجه‌ره‌یه‌ک،

ده‌توانێ من شاگه‌شکه‌ کا،

له‌ وه‌رزه‌کانی ته‌نیایی!

**

مژ مژ سیگار،

ئه‌مکێشێت و

چۆڕ چۆڕ باده‌،

ئه‌مخواته‌وه‌!

پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌وانه‌ی

مه‌ست و وڕ بووم به‌ لاته‌وه‌!

**

ادامه نوشته