پەیكەر
په‌یکه‌ر
« سیامه‌ند»ێکم زۆر دڵگیر
له ناو ڕکه‌ی خه‌ما یه‌خسیر!
به‌ته‌شوێی بیر
له مه‌ڕمه‌ڕی شێعره‌کانم
داده‌تاشم په‌یکه‌ری تۆ!
به‌ڵام هه‌ی هۆ !
ناسکه « خه‌جێ »
ئه‌تۆ له کوێ و
شێعر له کوێ ؟!
په‌یکه‌ر
« سیامه‌ند»ێکم زۆر دڵگیر
له ناو ڕکه‌ی خه‌ما یه‌خسیر!
به‌ته‌شوێی بیر
له مه‌ڕمه‌ڕی شێعره‌کانم
داده‌تاشم په‌یکه‌ری تۆ!
به‌ڵام هه‌ی هۆ !
ناسکه « خه‌جێ »
ئه‌تۆ له کوێ و
شێعر له کوێ ؟!
ته‌قینه‌وه
چه‌قۆ گه‌یوه‌ته سه‌ر ئێسکم !
دڵم ،
گڕکانی ئاگره و
چاوم ده‌ریایه‌کی خوێنه !
ڕقی ُسه‌دان ساڵ ئازار و
زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌که‌م ،
له دڵ دایه !
٭٭
گه‌ر ده‌ت هه‌وێ ،
پێکه‌نینی من ببینی ؛
به‌ر له داخوازی من مه‌گره !
به‌ر له ئازادی من مه‌گره !
خۆڕاگری
له گه‌مارۆی
سێ بەرداشی که‌ته و زل دام
له سێ لاوه
خه‌یاڵی هه‌ر سێکیان خاوه !
هه‌رزن و جۆ نیم بم هاڕن
به‌هاڕوونیم بمکه‌ن به خۆڵ
پۆڵا و به‌ردی بێ که‌لێنم
دانامێنم !
توخنم که‌ون
به‌رداشه‌کانیان ده‌شکێنم !
دیدار
هه‌ستام!
هه‌ستا!
کات؛ کاتی جیایی بوو!
یه‌کترمان تووند گرته باوه‌ش!
تێکه‌ڵاو بوون ؛
زه‌رده‌خه‌نه و فرمێسکی گه‌ش!
من ده‌فته‌ر و پێنووسه‌کم کۆ کرده‌وه!
ئه‌میانم خسته گیرفانم!
ئه‌ویانیش بۆ جانتای شانم!
ئه‌ویش چه‌کی کرده‌وه شان!
ڕووی کرده‌وه بناری کوێستان!
پشكنین
خۆشه‌ویستیت ده‌شارمه‌وه!
سه‌رنێزه‌كان ده‌مپشكنن!
«كجاست؟ كجاست؟»
كاره‌سات!
ساعه‌تی چوار!
چركه چركه چاوه‌ڕوانی!
نیگا،
تیشكێكی فێ گرتوو!
سه‌رنج،
كێشكه‌یه‌كی زامدار،
له‌به‌ر ده‌می هه‌ڵۆیه‌كی بێ پارێز و
دڵ، قه‌قنه‌سێكی سه‌رگه‌ردان،
له ناو ئاگردانی حه‌ز دا!
**
ساعه‌ت پێنج و
په‌نجه‌ره‌یه‌ك خه‌م و تاسه!
جووتێ ده‌ستی تێك هاڵاو و
چه‌پكه گوڵێكی سه‌ركز و
كامێرایه‌كی تامه‌زرۆ و
گۆرانیه كی به‌بێ نه‌شه!
**
ساعه‌ت شه‌ش و
دڵێكی مات و بێ ترپه و
نیگایه‌كی ،سه‌رگه‌ردانی،
نێوان كاتژمێر و كۆڵان!
ساعه‌ت شه‌ش و چاره‌كێك ئاخ!
جووتێ چاوی خوێن تێ چزاو!
ده‌مارێكی كز و نه‌خۆش!
دڵێكی پڕ له نه‌فره‌ت و
سنگێكی پڕ پڕ له كینه!
**
بۆ شه‌ش و نیو؛
هه‌واڵێكی پڕ كاره‌سات!
خه‌به‌رێكی پڕ وه‌یشوومه!
ده‌نگۆیه‌كی شه‌ڵاڵی خوێن!
**
ساعه‌ت حه‌وت و
چاوێكی پڕ له فرمێسك و
سنگێكی پڕ له هه‌نسك و
دڵێكی شێت و په‌شیمان!