تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
سه‌بر وتاقه‌ت له‌م دڵه دێوانه ڕۆی
ڕۆی به جارێکی جوانی و خووڕڕه‌می
تا به جارێ لێره‌که ئه‌و جوانه ڕۆی
تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
سه‌بر وتاقه‌ت له‌م دڵه دێوانه ڕۆی
ڕۆی به جارێکی جوانی و خووڕڕه‌می
تا به جارێ لێره‌که ئه‌و جوانه ڕۆی
هایکۆی به‌هار!
ئه‌گه‌ر هاتی چه‌تر بێنه!
که‌شی ئه‌مشه‌و بارانییه!
**
ده‌ستم،
دڕکی پێدا چووه
له شه‌وڕنی گوڵه باخ دا!
**
ئایه‌ته‌کانی شه‌ڕ!
ئایه‌ته‌کان،
به ساوایی که‌وتنه ژێر پێ!
سووڕه کورت و درێژه‌کان،
شان به شانی یه‌ک پڕووکان!
جزم جزم،
ئاوێنه‌کان ورد و خاش بوون!
په‌ڕه په‌ڕه،
نوێژگه هه‌ره پیرۆژه‌کان،
به کاولاش بوون!
**
هه‌موو نه‌ورۆزه‌کان ده‌گریم!
هه‌موو جێژنه‌کانیش برسیم!
ئێستا ودمێکی پیرۆزم!
ده‌گه‌ڵ ڕۆژوه‌کان با‌نگم که‌ن
ده‌گه‌ڵ نوێژه‌کان،
بم دوێنن!
ئێستا کتێبێکم ئاسمانی!
ته‌نیا کتێبیک،
ووشه‌کانی هه‌موو خوێنن!
دایه
ئه‌رێ دایه؛
هه‌ر سینگه نه‌رمه‌که‌ی تۆیه
ده‌مبا‌ته ناو غوڕابی خه‌و
یا خۆ سینگی هه‌موو ژنان
وه‌ک تۆ وایه؟
**
خه‌وی سه‌ر خاکی نیشتمان
هه‌ر له خه‌وی
سه‌ر سنگه‌که‌ی دایکم ئه‌چێ!
فه‌رقی نیه ئه‌میان یا ئه‌و
ده‌بێ عاشق بی،تا به دڵ
له سه‌ر سنگی ئه‌و دوو زاته
بچیته ناو غوڕابی خه‌و!
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ
ده‌بمه هه‌ڵم!
هه‌ڵده‌کشێمه بناری ئاسمان!
ده‌نگی شریخه‌ی هه‌وره‌کان
دڕ به بۆشایی من ده‌ده‌ن!
هێور هێور،
ده‌بمه باران،
داده‌بارم!
هه تا ناخی زه‌وی ده‌چم!
ده‌گه‌ڵ هه‌ر زیل و به‌مێکی،
چڕتر ده‌گه‌ڵ خاک و لمدا
تێکه‌ڵ ده‌بم!
**