تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
تا په‌ری شێعرم له شاری بانه ڕۆی
سه‌بر وتاقه‌ت له‌م دڵه دێوانه ڕۆی
ڕۆی به جارێکی جوانی و خووڕڕه‌می
تا به جارێ لێره‌که ئه‌و جوانه ڕۆی
کێ بوو لافی سه‌ربه‌خۆیی لێده‌دا
خۆی ئه‌سیر بوو تا له‌ئه‌م زیندانه ڕۆی!
ئاسمانیی بوو ئه‌وینمان،داخه‌که‌م
بوو به خاشاک تا کوو ئه‌و له‌و بانه ڕۆی!
عومرێ سه‌رخۆشی خه‌یاڵاتم، به‌ڵام
ڕۆژی ڕوونم وه‌ک شه‌وی مه‌ستانه ڕۆی
هه‌ر چه‌لێک ڕه‌نجا له ده‌ستم،ئه‌ی خوا
پاکی ژینم به‌و خه‌تا و تاوانه ڕۆی!
شه‌معی دیده‌م کز ده‌سووتێ، داخه‌که‌م
بۆیه له‌م به‌زمه ئیتر په‌روانه ڕۆی
شادمانی،ته‌فره‌قه‌ی تا دی، نه‌ما
له‌م هه‌رێم و خاکی کوردوستانه ڕۆی
خاکی من ئاڵای ده‌وێ،په‌خشان وه‌که
زولف و ئه‌گریجه‌ت،به تانه‌ی شانه ڕۆی؟
ئه‌و، تر‌اویلکه‌ی ئورووپا دای فریو
حه‌یفه‌که‌م به‌و بۆی سه‌رابستانه ڕۆی
چاکی فه‌رموو: چاوه‌ڕێم به تا ئه‌به‌د!
ئه‌و له سه‌ر ئه‌و عه‌هد و ئه‌و په‌یمانه ڕۆی
عومری خۆشیم تێپه‌ڕی پاش کۆچی ئه‌و
ئه‌شک و خوێنم له‌و دڵ و چاوانه ڕۆی
من له حه‌سره‌ت دیتنی دووباره مام
ئه‌و وه‌کوو گیانم گه‌لێ تاقانه ڕۆی
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!