بۆ مانگرتوانی کوردستانی باکوور

ناتوێینه‌وه‌!

 

ئێمه‌ خه‌منامه‌ی خاکێکین

ناسڕێینه‌وه‌

باهۆزی تووشی ئازارین

نابڕێینه‌وه‌

چیای زاگرۆسی سه‌ربه‌رزین،

ناتوێینه‌وه‌

ڕه‌نگه‌ ڕووبار

به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌گه‌ڕێ

به‌ڵام ئێمه‌ ناکشێینه‌وه‌!

به‌یت و حه‌یران

بۆ فستیواڵی به‌یت و حه‌یرانی سه‌رده‌شت:

به‌یت و حه‌یران

من نازانم!

سه‌رده‌شت زووتر له‌ دایک بوو،

یا په‌ژاره‌؟

برین زووتر هاواری کرد،

یا گۆرانی؟

چاوی عاشق زووتر پشکووت،

یا گه‌زیزه‌؟

ئارارات زووتر کڵپه‌ی سه‌ند،

یا خۆ حه‌یران؟

 

من نازانم!

 

به‌ڵام لێم ڕوونه‌،خانه‌خوێی،

هه‌رچی زام و

عه‌شق و شادی و

ئازاری ئه‌م کوردستانه‌؛

گۆرانی و به‌یت و حه‌یرانه‌