کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ
ده‌بمه هه‌ڵم!
هه‌ڵده‌کشێمه بناری ئاسمان!
ده‌نگی شریخه‌ی هه‌وره‌کان
دڕ به بۆشایی من ده‌ده‌ن!
هێور هێور،
ده‌بمه باران،
داده‌بارم!
هه تا ناخی زه‌وی ده‌چم!
ده‌گه‌ڵ هه‌ر زیل و به‌مێکی،
چڕتر ده‌گه‌ڵ خاک و لمدا
تێکه‌ڵ ده‌بم!
**
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ
من ڕۆژ به ڕۆژ گه‌شه ده‌که‌م!
وه‌کوو سه‌رو و په‌ڵک و سپیدار
ئه‌و به نینۆک
له سه‌ر له‌شم
ناوی جوانی هه‌ڵده‌کۆڵێ!
من بێ ئازار
ده‌بمه گوڵزار
ده‌بمه کۆسار
له گیانم دا ناوی جوانی ده‌پارێزم
ناوه جوانه‌که‌ی؛
گوڵبه‌هار!
**
ژنێک دڵم ده‌داته‌وه!
وه‌رزه‌کان باڵ ده‌گرن، ده‌فڕن!
گۆرانی ده‌بن به چه‌مه‌ر!
به‌هار له شه‌خته دا ده‌مرێ!
پایز به لۆژه لۆژ ده‌خزێ و
من کتێبێک پڕ له شێعر
له په‌ڕه‌ی زریان ده‌نووسم!
**
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ!
ده‌بێ بڕۆم
مناڵێک ئه‌م ده‌سته‌م ده‌گرێ
مناڵێک ئه‌و ده‌سته‌م ده‌گرێ
ژنێک توند توند
باوه‌ش له قاچم وه‌ردێنێ!
ود‌مێک بینه قاقه‌م ده‌گرێ
یاسایه‌ک جه‌رگم ده‌کۆڵێ!
**
ئه‌من شیرم ده‌بێ به خوێن!
خوێنم تک تک
ده‌بێ به شێعر و شێعریشم
ده‌بێ به له‌مپه‌ری ڕێگام!
**
کچێک گۆرانیم بۆ ده‌ڵێ!
وه‌رزه‌کان ده‌بنه ئاوریشم!
قۆزاخه‌ی نوێی له دایک بوون
ده‌مگرێته ناو ئامێزی!
په‌پووله‌یه‌ک دێته دونیا
که هه‌ڵده‌فڕێ به‌ره‌و هه‌تاو!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!