بۆ گوڵه ژاکاوه‌کانی شیناوێێ پیرانشار
له شیناوێ؛
چی پێ ناوێ بۆ لای یه‌زدان
جووتێ شاباڵی گڕ نه‌بێ
تا هه‌ڵفڕی به‌ره‌و ئاسمان!
**
له شیناوێ؛
قوتابخانه ده‌بنه بورکان!
هه‌تا گه‌رم گه‌رم وه‌که‌ن
له‌شی سارد و سڕی خه‌زان!
**
مامۆستاکانی پیرانشار،
وانه‌ی ئاور ده‌ڵێنه‌وه
وانه‌ی پیرۆز!
تا مه‌شخه‌ڵی ئازادی بن قوتابیه‌کان
جێژنی نه‌ورۆز!
+ نوشته شده در ۱۳۹۱/۰۹/۲۶ ساعت 22:10 توسط ک.د.ئازاد ـ
|
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!