نیگات ئالووده‌ی شه‌ڕاوی کردم
نیگات ئالووده‌ی شه‌ڕاوی کردم
نیگات ئالووده‌ی شه‌ڕاوی کردم
زولفی تۆ فێری شه‌وڕاوی کردم
عومرێک به باشی ژینم برده سه‌ر
چاوت به جارێ خه‌راوی کردم
نێچیری من بوون ئاسکی شوخ و شه‌نگ
چاوی غه‌زالت خۆی ڕاوی کردم
وتم: وه‌سڵی تۆ ده‌رمانی ده‌رده
ئیشاره‌ی سه‌ری بڕاوی کردم
هێنده مه‌ستانه چاوت ده‌نۆڕێ
تا تووشی یه‌خه‌ی دڕاوی کردم
له ڕێگه‌ی عیشقا نه‌ما دڵ و دین
مه‌شهوور به ناوی زڕاوی کردم
ده‌ڵێن:عه‌شقی ئه‌و تراویلکه‌یه!
ده‌ڵیم: خۆی فێری سه‌راوی کردم!
تازه ئازاد نیم له داوی عیشقی!
ئیتر وه‌ک ناوی سڕاوی کردم!
+ نوشته شده در ۱۳۹۲/۰۳/۲۰ ساعت 23:15 توسط ک.د.ئازاد ـ
|
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!