ئازادی
گوڵاله‌ی ئه‌و که‌ژ و کێوانه هه‌ر تۆی
ستێره‌ی به‌رزی ئه‌و ئاسمانه هه‌ر تۆی
مه‌راقی خاکی چاوه‌ڕوان،منم من
شنه‌ی ئازادی ئه‌م کوێستانه هه‌ر تۆی
له تاوانت ده‌ڕێژم ئه‌شکی خوێنین
له لای من گه‌وهه‌ری دوڕدانه هه‌ر تۆی
شێعر ته‌نیا سه‌رابێکه له ڕووی تۆ
زوڵاڵی ئه‌و چه‌م و کانیانه هه‌ر تۆی
جیهان و هه‌رچی تێی دایه به بێ تۆ
هه‌موو وێرانه‌یه! تاقانه هه‌ر تۆی
به چاوی عاشقان، خه‌ڵک و جیهانیش
به پولێکه و ئه‌وه‌ی شایانه هه‌ر تۆی
وڵاتی من له ده‌س خه‌م دا ئه‌سیره
وه‌ره ئازادی، چاره و وانه هه‌ر تۆی
+ نوشته شده در ۱۳۹۴/۰۵/۲۸ ساعت 23:38 توسط ک.د.ئازاد ـ
|
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!