شه‌خته لێیداوه شێعر
شه‌خته لێیداوه شێعر
شه‌خته لێیداوه شێعر، بێ نه‌شه‌یه لێوی گه‌لیش
تا به‌هار دێ دڵی من که‌یله له بێستان و مه‌لیش
نیه بولبول به چریکه‌ی گه‌شه کا باخ و وڵات
داخه‌که‌م مه‌سکه‌نی قاڵاو و ده‌ڵه و لانی قه‌لیش
ده‌شت و مه‌زرا پڕی که‌متیار و به‌راز و گورگه!
هیچ هومێدێک نیه تازه! ببێ خه‌رمان و خه‌لیش
گه‌لێ په‌ڕ په‌ڕ بوو هه‌ڵاڵه و گوڵی ئه‌م ده‌شت و که‌ژه
له‌و به‌هاره‌ی دا، خه‌زان، کاتی نه‌بوو بۆ ئه‌جه‌لیش
هێنده بیستم له شێعر بۆنی ڕیا و ماته‌م و خه‌م!
ڕقم هه‌ستا له قه‌ڵه‌م،هه‌م له قه‌سیده و غه‌زه‌لیش
قه‌ڵه‌مێ به‌رزه سه‌ری، خاوه‌نی پاک بێت و بوێر
خۆ ده‌نا ئه‌و قه‌ڵه‌مه ده‌چته ده‌سی زۆر ده‌غه‌ڵیش
هێنده گه‌ستم له ڕقان لێو و زمانم که خوێن
هه‌م ڕدێن و چه‌نه‌گه‌ی گرتووه هه‌م چنگ و په‌لیش
ئێسته مه‌یدانی سیاسه‌ت بیر و زه‌ینی گه‌ره‌که
ڕه‌نگه پێی وابێ که‌حێله، گوێدرێژێکی شه‌لیش
زاڵمی خاک و وه‌ته‌ن وه‌ک بوته لای خه‌ڵک و ته‌ره‌س
جێی خودای گرتووه ناکه‌س، بۆته هانا و هوبه‌لیش
ڕوونه ئایه‌نده،سبه‌ی شادییه، سه‌ربه‌ستییه! گه‌ر
ڕاپه‌ڕێ ئه‌م گه‌له بگرێته‌وه کوێستان و که‌لیش
ئه‌و خه‌مه من ده‌کوژێ خێڵی قه‌ڵه‌م زۆره به‌ڵام
که‌مه زه‌وقی ئه‌ده‌بی و بیری وڵات و ئه‌مه‌لیش
ئاخ له بۆ چه‌ک بگوڕێنێ له ده‌ره و دۆڵ و چیا!
چه‌ک و پێنووسی ده‌وێ ئه‌م گه‌له ڕاماڵێ هه‌لیش!
ڕێزی سه‌ربه‌ستی ده‌زانێ گه‌له‌که‌م،داخ و به‌ڵام
هه‌ر سیا به‌خته ده‌ڵێی کورده له ڕۆژی ئه‌زه‌لیش
قه‌ت وه‌خۆی ناگرێ شێعر و به‌ری ته‌سکه غه‌زه‌لیش!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!