واژۆ
واژۆ
ئه‌م ڕۆژگاره،
بزه‌ی مناڵێکی که‌مه،
تا ئازادی!
ئه‌م مێژوه،
واژۆیه‌کی تازه‌ی ده‌وێ،
بۆ هه‌رمانی!
ئه‌م کوێستانه،
ئاڵای هاوارێکی ده‌وێ،
بشنێته‌وه!
ئه‌م خاکه ،
یه‌ک په‌نجه‌ی به‌سه،
ببێته بورکانی تۆڵه!
ئه‌م ئاسمانه،
شێبای فڕینێکی ده‌وێ،
تا ساماڵ بێ!
ئه‌م به‌هاره‌ش،
چرپه‌یه‌کی گه‌رمی به‌سه،
بۆ ڕاپه‌ڕین!
+ نوشته شده در ۱۳۹۲/۱۱/۱۸ ساعت 21:50 توسط ک.د.ئازاد ـ
|
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!