ئه‌فسانه!
ئه‌فسانه!
باش ده‌زانـێ خۆشـم ده‌وێ!
باش ده‌زانـم خۆشی ده‌وێم!
٭٭
که ده‌سـت ده‌خـاته ناو ده‌سـتم
داده‌گیـرسێ وه‌کـوو سۆبه،
گه‌رم گه‌رم!
ماچی ده‌که‌م،
ده تـوێته‌وه
ده بێته شه‌ونم و شه‌رم!
٭٭
لێم نزیکه، وه‌کوو نیاز
وه‌کووڕه‌گی گه‌ردن و خوێن!
چاوه‌کانـی،
جووتێ مه‌لی بـێ ئارامـن
بێده نگ له گـه‌ڵ منا ده دوێـن!
که چاو ده بڕێته چاوانـم
هه‌ست ئه‌که‌م خه‌م
ئه‌دا له شه‌قـقه‌ی شاباڵ و
په‌پووله‌ی ڕه‌نـگـینـی ئه‌وین
د‌ا ده بارن بۆ دیوه‌که‌م!
لێم نزیـکه!
هه‌رچه‌نـد جار جار
له مه‌ڵبه‌ندی نامۆیی د‌ا،
ستار ئه‌گری و
ڕه‌شمـاڵی خۆشه‌ویستی خۆی
به هه‌ر لا د‌ا
به کـوێستانی ئاواتم د‌ا ده‌گێڕێت و
ته‌نیا جارێـک هه‌ڵی ناد‌ا!
٭٭
ئه‌و حه‌ز ئه‌کا ؛
له مـه‌ڵـبه‌ندێکی دووره شار
له چۆڵێـکی بێ ڕێبوار
له ماڵێکی میچ قوڕماوی،
هه‌ر دوو به دوو
وه‌ک دوو مه‌لی شه یدای ئه‌وین
ئازاد بـژین!
ئه‌و ئاوی کانی بێنێت و
سـفره‌ی ماڵمان
به‌نان و ماستێکی ساده وه‌ڕازێنێ!
به شه‌ربه‌تی تووتڕک و
شیلان و شاتـوو
هیلاکی مـن وه‌حه‌سێنـێ!
منیش وه‌رزێری عه‌شـقـی بم
شه‌تڵی بڕوا بـگوورێنـم
تۆوی ئاره‌زوو بچێنم
به دوور له خه‌م
مـه‌ڵۆ مـه‌ڵۆ
گه‌نمـی ئه‌ویـن دروێنه‌که‌م!
٭٭
مـن حه‌ز ئه‌که‌م ؛
له به‌ر ده‌مـی
کاکێشانی چاوی خـه‌ڵک
چیمان هه‌یه بی نوێنین
چیـمـان ده وێ بی ستێنیـن
ترس و شه‌رم و بێ بڕوایـی
بتارێنـین!
٭٭
ئای له‌و کاته‌ی به‌یه‌ک ده گه‌ین!
ده‌ستی ده‌گرم ؛
گه‌رمتـرین بورکانه‌کان ده ته‌قنه‌وه!
پێده‌که‌نێ ؛
ڕه‌نگین ترین گڵووکه‌کان
ئـه‌پشکوێن!
سه‌ر د‌ا ده خا؛
پۆل پۆل ، پۆل پۆل وه‌نه‌وشه‌کـان
دێنه سه‌ما!
سه‌ر هه‌ڵده بڕێ ؛
به‌رزتریـن دونده کانی کـوردستانم
ئه‌شنێنه‌وه!
سه‌ری ئه‌خاته سه‌ر شانم؛
له عـه رشی خوا ئه‌خـولێمه‌وه!
بـێ ده نـگ ده گری ؛
ده بمه پاشای کیشوه‌ری خه‌م!
به‌جێم دێڵێ!
گرێی دڵـم
گه‌وره و گه‌وره‌تر ده‌بێـت و
گه‌رووم،
ده‌ستێـکـی پۆڵایی ده‌یگوشێـت و
دێمه سه‌ر چۆک
وه‌ک خاک و خۆڵ
له سه‌ر زه‌وی بڵاو ئه‌بمه‌وه
ده‌بمه ناوی بێ ناوه‌رۆک!
٭٭
که دائه‌نیشێ ڕوو به ڕووم
نازانـم کێـم!
ئه‌و کوت و مت ئه‌بێ به مـن
من کوت و مت ئه‌بم به ئه‌و!
که قسه ئه‌کا
گه‌شه ئه‌که‌م وه‌کوو گیا!
که قسه ئه‌که‌م،
سه‌ر دائه‌خا
گوێم بۆ ده گرێ ئارام ئارام
مـن ده ریایه‌ک له ژێر پێم د‌ا
ئه‌و،
سه‌نگه‌رێکـی به‌ردینـی دو‌ندی چیـا!
٭٭
هه‌موو چاوێک
ناتوانـێ ئێمه ببینێ
هه‌موو گـوێ یه‌ک
ئـاشنا نیه به قسه‌ی ئێمه!
ئێمه‌خه‌ڵكـی
وڵاتێکـی ئه‌فسانه‌ییـن!
به زمانێکی تر ده د‌وێین!
جۆرێکی تر
ده‌ڕوانینه چاوی یه‌کـتر
جیاوازتره،
له هه‌مـوو که‌س
خۆشه‌ویستی ودڵداریمان!
٭٭
گه‌وره‌کانمان،
له مه‌رگ و شۆڕش ئه‌ترسـن!
لاوه‌کانمـان،
له داهـاتـووی نادیار وبێ بڕوایـی!
ئێمه‌ش هه‌ر دووک له جودایی!
٭٭
حه‌ز ئه‌که‌ین؛
له ژێر بـن میچی ماڵێکا
وه‌ک دوو مـرۆڤ
بژین، بمـرین!
حه‌ز ئه‌که‌ین، به یه‌ک بگه‌یـن!
به‌ڵام جغـار!
له نێوانـمـان ده‌ریـایه‌که،
لیپاولیپی به‌دگومانی و
نه‌ریتی کۆن!
هه‌موو قه‌وانه شڕه‌کان
له جودایـی ئێمه ده‌دوێن!
کاتێ به‌ره‌و لای یه‌کتریش
هه‌نگاو ئه‌نێین
له سه‌ر رێمـان، له بۆسه‌دان
هه‌زاره‌ها
خه‌نجه‌ری ڕووتـی عاشقـی خـوێـن!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!