خه‌منامه‌ی خاک
خه‌منامه‌ی خاک
بێ ئارامی لاولاوێکه
له به‌ژنی ڕووحم هاڵاوه!
هه‌تا زیاتر
گه‌شه ده‌کا خۆشه‌ویستیم
زیاتر،
ده‌بم به ئه‌فسانه و
زووتر ده‌چمه بۆسه‌ی مه‌رگ!
**
پڕم له خه‌ونی هاڵۆز و
ته‌ژی له نه‌فره‌ت و کینه!
کاتێ ده‌بینم ژیانم،
به واژۆیه‌ک وه‌رده‌گه‌ڕێ و
چاره‌نووسم به په‌یمانێک
نۆغرۆ ده‌بێ!
**
جوغرافیایه‌کی له‌ت و په‌ت
مێژوویه‌کی به خوێن نووسراو!
ئه‌مه میراته‌که‌ی منه!
**
نامۆی خاک و بیر و ڕێمان؛
له ده‌ماری له‌شی بێکه‌سیمان
هاتنه‌ده‌رێ
له بیلبیله‌ی چاوی خه‌ونی هه‌زار ساڵه
له جۆگه‌له‌ی خوێنی مه‌ندی به فیرۆچوو
له شه‌وزامی خه‌واڵوومانه‌وه هاتن!
هاتن کاتێ
وه‌رزی ڕامووسانی گوڵ بوو،
ده‌گه‌ڵ شه‌ماڵ!
مانگی ماچ و مووچی ئاو بوو،
ده‌گه‌ڵ مێرگ و گوڵه گه‌نم
هاتن جه‌نگه‌ی،
گه‌شه‌ی کانی و
خه‌نده‌ی به‌ڵاڵووک و
سه‌مای داره چواله!
ئه‌وان وتیان:
ئێمه باهۆزمان ئێخ داوه
چۆکمان به هه‌ڵگورد داداوه
سواری ئه‌سپی کازیوه بووین
ئاراراتمان خستۆته ژێر ڕکێفمان و
له بان به‌رزایی نه‌که‌رۆز
تفمان له زریان کردوه!
ئێڵاخمان وه‌ک ئه‌نگوستیله
له په‌نجه تووته کردوه!
هه‌ورامانمان،
کردۆته هه‌وری بۆ دیلان
ده‌مبێنمان کردۆته ده‌می
هاوار ونرکه و زریکه!
ئه‌وان وتیان:
بێ ئیجازه‌ی ئێمه نه‌بێ
هیچ زاوایه‌ک
ناچێته ژوانی په‌رده وه و
هیچ ژنێ ژان نایگرێت و
ئیتر قه‌ت زاو و زێ نابێ !
وتیان:
کوێستان به بووک ئه‌به‌ین
گه‌رمه‌سێرمان کردۆته تارای بووکێنی
بنارمان کردۆته تاج و
به سواری سامناکی ئه‌چین
بۆ ڕاوی ئاسکی برین و
که‌ڵه‌کێوی خوێن و ئازار!
دیسان وتیان:
ڕێگه به ڕووبار ئه‌گۆرین!
گش هه‌وره‌کان ده‌سڕینه‌وه!
نمه له باران و به‌فر و
هاژه و هه‌را له قه‌ڵبه‌زه و
خه‌ون له دره‌خت ده‌ستێنین!
کێڵگه ده‌که‌ینه له‌وه‌ڕگه
بۆ شه‌وچه‌ره‌ی ڕاوه به‌رز!
هه‌ر دار به‌ڵاڵووکێ ڕه‌وکا
ده‌یکه‌ینه ئاوردووی ئاگر!
هه‌ر عه‌رعه‌رێ کڕنۆش نه‌با
ده‌یکه‌ینه قوربانی ته‌ور!
ئێمه خامۆش!
ده‌ممان ئه‌شکه‌وتی جاسه‌نه و
لێومان وشکارۆی باشوور و
دڵمان به‌ردێکی هه‌ڵگورد و
جه‌رگ، پڵاسی بی خێر و
په‌ڕ به په‌ڕه‌ی شێعره‌کانمان
ده‌سماڵ قاقه‌زی سه‌ر سفره و
کلێنێکسی ته‌والیت و ئاوده‌سته‌کان!
**
ئه‌مجار وتیان:
میداڵی داوه‌ڵی ترس
ده‌که‌ینه گه‌ردنی شه‌قام
مۆر ده‌ده‌ین
له گه‌رووی شاخ
وسکووت و ماتی و بێده‌نگی
ده‌که‌ینه خاڵ
له سه‌ر لێوانی گوند و شار!
تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی نه‌فره‌ت
ده‌خه‌ینه ناو مه‌ره‌که‌بی قه‌ڵه‌مه‌کان!
وشه‌گه‌لی ناو کتێبه پیرۆزه‌کان
ڕسته ڕسته‌ی ناو شێعره‌کان
ئایه‌ته‌کانی ئاسمانی
چی سووڕه‌کانی یه‌زدانی
بێ ودمی ئێمه بێ ڕووحن!
**
ئێمه،
خه‌ریته‌ی بێ کار و
پلانی چاو نه‌پشکووتوو و
ئایه‌نده‌ی خه‌ونی هاڵۆز و
باوه‌ڕی بێ ناو و نیشان!
ئێمه قاقای
مه‌ست و بڵحانه‌ی حه‌شه‌ری و
بالۆره‌کانی ته‌نیایی!
**
دیسان وتیان:
تیشک و خوێندنه‌وه‌ی تر
ده‌خه‌ینه سه‌ر مانیفێست و
پێشه‌کی ئه‌م ژیانه‌وه !
وشه وشه‌ی په‌ڕتووکه‌کان ده‌سڕینه‌وه
له نوێ دیسان ده‌گوورێنین
بیچمی ئاده‌م!
له نوێ دیسان ده‌خوڵقێنین
به‌هه‌شتێکی ئاڵ و واڵا!
له نوێ کتێبی ئافراندن
دێنینه خوار!
**
ئێمه،
وشه‌ی خۆ به زل زان
له ناو به‌رگی ئاڵ و واڵا و
ورگی به پۆز
به‌ر له سنگ و
به‌ر له دڵ و به‌ر له مێشک و ئاوه‌ز و بیر!
**
ئه‌مجار وتیان:
بێ ڕوخسه‌تی ئێمه نه‌بێ
هیچ چرۆیه‌ک له دره‌خت و
هیچ ئاوه‌نیایه‌ک له ده‌شت و
هیچ چنوورێکیش له شاخ و
هیچ گوڵه باخێ له باخان
ناتوانن نا سه‌ر ده‌ربێنن!
ناتوانن نا گه‌شه بکه‌ن !
**
ئه‌وان وتیان!
ئێمه خامۆش!
ئێمه بێ هۆش!
وه‌ک خه‌نجه‌رێکی جه‌وهه‌ردار
له ناو کالانی نه‌فره‌ت دا!
وه‌ک گولله‌ی ژه‌نگاوی ڕزیو
له ناو لووله‌ی چه‌کێکی کۆن!
وه‌کوو وشه‌ی شێعری خانی
له سه‌رده‌می به‌رخۆدان دا!
**
ئه‌مه چیڕۆکی که‌ونارای
گه‌وره‌کان بوو
بۆ مناڵانی ڕیش چه‌رموو!
خه‌ونی ماسی
دوور له ئاوبوو
که‌وتوو له سه‌ر لمی قه‌راخ!
ئایه‌تی ناهومێدی بوو
له زستانی خاکی خه‌وتووی
بێ ئایه‌نده!
**
ناهومێدی مه‌رگه مه‌رگ!
نانا من نامهه‌وی بمرم!
دوێنێ
کانی به چیمه‌نتۆ گه‌روو گیراو
وه‌خه‌به‌ر هات
ئه‌مڕۆ
دڵۆپ دڵۆپ ده‌ده‌ڵێنێ!
ئێستا سه‌رچاوه
هه‌ڕه‌تی ته‌قینه‌وه و ڕابوونیه‌تی!
ئێستا کوێستان
ته‌ژی له خه‌ونی گوڵاڵه و
شه‌نگه بیزاو مه‌ندۆک و
کارگ و که‌مایه!
ئێستا شه‌قام،
پڕ له بروسکه‌ی
چرای شه‌واره‌ی سه‌د ره‌نگه!
پڕ له جریوه‌ی زه‌رد و سووره
پڕ له گۆرانی ئاوه‌زه!
**
دوێنێ بیرۆکه‌ی
شێعرێکی نه‌وڕه‌س
دای له شه‌ققه‌ی باڵه‌کانی و
ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئاوایی!
سبه‌ی هێلانه چێ ده‌کا
له مناره‌ی سه‌ر من دا و
سبه‌ی کوێستان و دارستان
شه‌قام و سه‌ربان و کۆڵان
به ئاهه‌نگی جریوه‌ی شێعرم
سه‌ما ده‌که‌ن!
**
ئێستا شه‌تڵی به‌خه‌به‌ریم
گووراوه گووراوه گووراو
ئێستا قه‌تماغه‌ی به‌ستوه
ناسۆڕه‌که‌ی ته‌شه‌نابووم!
ئیستا، گۆرانی باران و
مۆسیقای با و
هه‌ڵپه‌ڕکێی گوڵ،
بۆته ئۆغژنه‌که‌ی گیان و
ئارامی ڕووحی بێ ئۆقره و
سۆمای دیده‌م!
ئێستا هه‌موو به‌یانییه‌ک،
ده‌گه‌ڵ کازیوه هه‌ڵده‌ستم
ڕووه‌و خۆر چاوم هه‌ڵدێنم
وێڕای گزنگ،
ده‌ده‌م له شه‌ققه‌ی باڵ و هه‌ڵده‌فڕم
ده‌گه‌ڵ شالووری عاشق دا
گۆرانی هه‌رمانم ده‌چڕم!
**
قەت ناچمەوە و چۆن دەچمەوە ،
بۆو مەڵبەندە ی ؛
ئاشناترین خەونە کانم،
لەوێ مردن!
سەوز ترین خەیاڵەکان،
لە وێ ژاکان !
بۆو مەڵبەندە ی ؛
هەموو ئینسانێکی‌خوێڕی جێگای گومان
تەنانەت بۆ چەند ڕۆژێکیش ،
دەتوانن ببنە قارەمان !
بۆو مەڵبەندەی ؛
دوژمن تیر بارانی کردم ،
وە دۆستانیش ،
تیری خەڵاسیان پێوەنام!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!