له دیوانده‌ره له کۆڕی نالی دا خویندرایه‌وه
له خاک و خۆڵه‌وه تا ئاسمانی ئه‌ده‌بی کورد
له هه‌یوانی نیوه‌شه‌وی
مانگی خه‌رمانانی هاوین
له ده‌شتی کاکی به کاکی شاره‌زوور و
له حو‌جره‌که‌ی خاک و خۆڵ دا
مه‌لا خدر هه‌ر ناره‌ی دێ!
خه‌و بۆته ته‌یرێکی ته‌ریک
چاو،
ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژی به‌ربه‌یان
شێعر میوانێکی ڕووخۆش
تێکه‌ڵ وێرد و
بۆنی بێ‌ژان وئاهه‌نگی مه‌لان ده‌بێ و
ده‌بێته ڕه‌وه ئاسکیک و
له گه‌رمییانه‌وه بۆ کوێستان
ڕه‌و ئه‌کات و
به‌ره به‌یان
فه‌قێکانی مزگه‌وتی سووری سابڵاخ و
سۆفیه‌کانی ته‌کیه‌ی زه‌مبیل
به زه‌مزه‌مه‌ی شێعری نالی
له خه‌وی شیرین هه‌ڵده‌ستن!
سه‌ما ده‌که‌ن:
(((بحمدالله ) دوو چاوی یارم ئۆخه‌ی
به بێ مه‌ی مه‌سته،بێ مه‌ی مه‌سته بێ مه‌ی!
له بوستانی ئیره‌م دا قه‌ت نیه وه‌ک
شه‌مامه‌ی وه‌ک شه‌مامه‌ی وه‌ک شه‌مامه‌ی!
شه‌وی هیجر و به‌قای عومری ڕه‌قیبم
خودا ته‌ی بێ! خودا ته‌ی بێ! خودا ته‌ی بێ!))
**
له خانه‌قای حه‌ڵه‌بجه دا
موریده‌کان ده‌که‌ونه سۆز !
شێخێش ده‌ڵێ:
((یا بدرعلواو ضیا‌ء و کمالا
فالغصن مع الاصل الی فرعک ما‌لا
تا سونبوڵی زولفت له نیهالی قه‌دت ئاڵا
من دوودی هه‌ناسه‌م گه‌ییه عاله‌می باڵا ))
موریده‌کان،
چاوی حیره‌ت و بڕوایان
مۆله‌ق مۆله‌ق له شێخ ئه‌بڕن؛
دوو دوو له یه‌کتر ئه‌پرسن:
ڕه‌نگه شێخ جه‌زبه‌ی گرتبێ!
**
کازیوه‌یه و مه‌لا بانگدان
ده‌نگی (الله اکبر) دێ
تاریک و ڕوونی به‌یانه
(قه‌ره‌داخ) هێشتا نووستوه!
(حه‌بیبه) گۆزه هه‌ڵده‌گرێ و
به بیانووی ئاو
به به‌ر ده‌رکی حوجره‌ی فه‌قێیان دا ده‌ڕوا
(نالی) ده‌نگی پێی حه‌بیبه ئه‌ناسێت و
ناڵه و ده‌نگ و وێره و شێعری تێکه‌ڵ ده‌کا:
((سه‌وتی نه‌غمه‌ی بولبوله یا چه‌هچه‌هه‌ی خڕخاڵییه
ده‌نگی سۆله، یا له ژێر پێی ناڵه ناڵی ناڵییه؟))
**
له ئامێزی سۆز وعه‌شقا
خه‌و باڵه‌کانی چنیوه و
مه‌لا خدر،
بۆته وێردی زاری لاو و
پیر و شێخ و
مه‌لا و مفتی و
دڵدارانی شێعری کوردی!
((عاشقی بێ دڵ ده‌ناڵێ مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من ده‌م ده‌م ده‌ڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه!))
**
لۆمه و له‌قه‌م له چوار لاوه
ڕوویان کردۆته ئه‌ده‌ب و
شێعری کوردی!
له هه‌ر لاوه
زمانی فارس و
تورک و عه‌ره‌ب
نه هه‌ر باوه
داسه‌پاوه!
زاناکانمان،
لاسای ئه‌ده‌بی وان ده‌که‌ن
په‌ره به‌زمانی وان ده‌ده‌ن!
ناڵی،
ئاڵای شێعری کوردی له سه‌ر شانه
کوردی نووسینی پێ جوانه!
(( ته‌بعی شه‌ککه‌ر باری من، کوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌کا
ئیمتیحانی خۆیه مه‌قسوودی،له (عمدا) وا ده‌کا
یا له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به میسلی شه‌هسه‌وار
بێ ته‌ئه‌ممول به‌و هه‌موو نه‌عه زوبانی ڕاده‌کا
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردییه‌خۆکردییه
هه‌رکه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا))
**
له سنه دا
خاتوو مه‌ستووره ی ئه‌رده‌ڵان
ژنێک له ڕه‌سه‌نی شێعر
ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆر و هه‌تاو
له نه‌ژادی شیرینه‌که‌ی فه‌هادی فه‌رد
له تیره‌ی ماد و ئه‌رده‌ڵان
به شان و شه‌وکه‌ت و شکۆ
که‌ڵه‌گه‌تتر
له باڵای سه‌ر و ناڕه‌وه‌ن
جوانتر له تریفه‌ی مانگی گه‌ش
ڕه‌زا جوانتر له گوڵه‌باخ
هێور هێور
له قاڵده‌رمه‌ی کۆشکێکه‌وه
سه‌رده‌که‌وێ و
بزه‌ی ئاوێته‌ی گۆرانی و
مۆسیقای تێکه‌ڵ سرووشت و
جوانی ده‌دا به ئاوییه‌ر!
ڕازیی له گه‌ردشی ده‌وران
هه‌ر له به‌ر خۆی
نه‌رم نه‌رم
جوان شێعره‌که‌ی نالی ده‌ڵێ!
هه‌ر ئه‌و شێعره‌ی
هه‌موو ده‌ڵێن جوێن و هه‌جوه!
دژی نه‌ریت و نیزامه
زۆر بێ تامه!
به‌ڵام مه‌ستووره دوڕ ناسه
ده‌زانێ نالی به‌و شێعره
تا‌جی هه‌رمانی پێداوه!
له‌وه دواوه
تا کورد ماوه
خۆی شاژنی ڕووح سووکی کۆشکی کوردانه!
له سه‌ر ته‌ختی جوانی جیهان!
دوور له فه‌وتان:
((مه‌ستووره که حه‌سنا و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێک و عیتابێ
هاتووم،وتی،عوقده‌م هه‌یه ،قه‌ت مومکینه وابێ
هی تۆم ئه‌گه‌ره‌م مه‌سئه‌له حه‌ل که‌ی به جه‌وابێ!))
**
ئه‌سپی ته‌مه‌ن،
به‌ره‌و کوێستانی لووتکه سپی له ئاژوانه
ماڵ ئاوایی لێ کردوه
حه‌بیبه‌که‌ی ماڵیاوا!
مردن له کوێی؟
تا ته‌نیاییم لێ بزر که‌ی!
((نه مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵییه وه‌ک نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی ج پڕ هاواره بێ تۆ
بیناییم کوێره، هه‌ڵنایێ به ڕووی که‌س
موژه‌م یه‌ک یه‌ک ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ))
**
له ئه‌سته‌مبووڵ
به‌ره و حیجاز
له که‌عبه‌وه
به‌ره‌و شام و غوربه‌تی خه‌م!
دوور له یار و ئازیزان و
وڵات و زێد و که‌س و کار
ده‌کا هاوار
ده‌گه‌ڵ با دا ده‌بێته دۆست
با ده‌کاته ته‌ته‌ری سۆز!
ئه‌م دارانه،
قه‌ت ڕه‌و ناکه‌ن
ئه‌م خاکه ناچێ بۆ سه‌فه‌ر
ئه‌م ده‌شتانه،
نابنه ڕایه‌خی بێگانه و
ته‌نیا شه‌ماڵ و زریان و
هه‌ور و تۆزه،
دێن و ده‌ڕۆن!
((قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
ئه‌ی په‌یکی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور
ئه‌ی لوتفه‌که‌ت خه‌فیی و هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه
وه‌ی سروه‌که‌ت به‌شاره‌تی سه‌ر گۆشه‌یی حوزوور
....
حاڵی بکه به خوفیه: که ئه‌ی یاری سه‌نگ دڵ
نالی له شه‌وقی تۆیه ده‌نێرێ سه‌لامی دوور! ))
**
شه‌و دره‌نگان
له ئه‌سته‌نبووڵ
له غوربه‌تی بێ که‌سی دا
له چۆڵه‌وانی بێ یار و
ناسیا و بێ وڵاتی دا
گۆڕستانی (ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری)
پڕی خه‌ڵک و بێده‌نگییه!
ته‌ژی خه‌م و یه‌ک ره‌نگییه!
ته‌رمێک ده‌چێته ژێر خاکی
که شانازی عاشقانه
که جێی فه‌خری کوردستانه!
ده‌نگی نالی،
که پر له خه‌ون و خه‌یاڵه
له ئاره‌زوو و له ئه‌مه‌لی ئه‌م کوردستانه
دارماڵه
ده‌گه‌ڵ نه‌غمه‌ی شالووره‌کانی
کازیوه تێکه‌ڵ ده‌بێ!
((هه‌ر چه‌نده که عومری خزر و جامی جه‌مت بوو
چوونکه ئه‌مه‌لت زۆره، چ عومرێکی که‌مت بوو
ئه‌ی جامیعی دونیا و قیامه‌ت به خه‌یاڵات
ئه‌و ڕۆژه که مردی، نه ئه‌وت بوو نه ئه‌مت بوو
بێزاره له تۆ ئێسته هه‌ماغووشی عه‌دووته
دونیا، که دوێنێ حه‌ڕه‌می موحته‌ره‌مت بوو
دوێنێ ج بوو ده‌تدا به زوبان لافی که‌رامه‌ت
ئه‌مڕۆ نه‌ده‌مت بوو، نه‌ده‌مت بوو، نه‌ده‌مت بوو!))
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!