من و غوربه‌تی شێعری من
من و غوربه‌تی شێعری من!
جانتا گه‌وره سه‌فه‌ریه‌که‌م،
که ڕۆژێکی، ڕۆژگارێک
ڕازی کۆچه‌دووره‌که‌مم
به گوێچکه‌یا چرپاندبوو
چاوه‌ڕێیه!
و چاو داده‌گرێ!
**
په‌ژیوان نیم!
به‌ڵام هه‌ر جار،
داره گوێزه.
ده‌ست نێژه‌که‌ی خۆم ده‌بینم
ـ که ته‌مه‌نی سی و دوو ساڵه ـ
توند توند،
داوێنی من ده‌گرێ؛
قه‌قنه‌سێکی،
سه‌د جار سووتاو له ده‌روونما
ده‌بێته‌وه به ئاگر و
جه‌سته‌م ده‌کا به خۆڵه‌مێش!
**
گاشه به‌ردی،
هه‌ورازه‌کانی مانه‌وه‌م،
هه‌ره‌س دێنن!
ئاوازه‌کانی غه‌ریبی،
زۆر جار دڵم ده‌ده‌نه‌وه:
به‌رد له شوێنی خۆی سه‌نگینه!
**
جانتایه‌که‌م چاو داده‌گرێ!
ده‌ستی ده‌گرم.
باوه‌گه‌وره‌م له ژێر خاکا ئه‌زریکێنێ:
سه‌فه‌ر ڕێی هات و نه‌هاته!
سه‌فه‌ر،
مه‌رگی به‌سه‌رهاته!
پاش تۆ،
کێ ئێشکی خاک ئه‌گرێ؟
کێ دارچواله‌ی،
سه‌ر گۆری من ده‌ته‌کێنی؟
کێ پاسه‌وانی ده‌شت ده‌کا؟
کێ نه‌ورۆزان،
ئاگر ده‌خاته‌وه بیری
خۆڵه‌مێشی هه‌زار ساڵه؟
کێ به‌هاران،
ده‌گه‌ڵ به‌رخ و کارژۆڵه‌کان،
سه‌ما ده‌کا و
کێ هاوینان،
به دارستانی به‌ڕوو دا،
گوزه‌رده‌کا و
کێ زستانان،
پشکۆکانی ناو ئاگردان وه‌گه‌شێنی!؟
**
دڵم کپه!
زمان گۆ ناکات و دیسان
ده‌چمه‌وه ناو ئاپۆره‌که‌ی
کڕیارانی ئه‌م خاکه‌وه؛
ده‌ی با شه‌ققه‌ی سه‌ودامان بێ!
**
هه‌ر جارێ کۆترێک ده‌مرێ،
ئاسمانه‌که‌م پرسه داره!
هه‌ر جارێ ئاسکێک کۆچ ده‌کا،
کوێستانه‌که‌م ماته‌م ئه‌گرێ!
هه‌ر جارێ دارێکم ده‌شکێ
دارستانم،
دیسان سه‌ری له خم ده‌نێ!
چیڕۆکی زام و ئێش و شین،
بۆته چیرۆکی ژیان و
نابڕێته‌وه!
**
شوێنێک،
بێداری خه‌وتبێ،
ڕاپه‌ڕین وه‌ک ئه‌فسانه‌یه!
جێیه‌ک هومێد،
له کیس چووبێ
باسی کازیوه خه‌ونێکه!
که‌سێک نه‌فره‌ت هانی نه‌دا،
تۆڵه له لای بێگانه‌یه!
**
سه‌راب دێت و سه‌راب ده‌ڕوا!
قڕناسه‌مان هه‌ڵاتووه!
نه کانی بنار،
لووزه‌وه‌ی دێ و
نه ڕووبارێک فێ ده‌گرێت و
نه ده‌ریایه‌ک،
ده‌شنێته‌وه!
**
بێ باوه‌ڕ نیم به موعجیزه!
به‌ڵام لێره؛
موحه‌ممه‌د و مووسا و عیسا
وه‌ک ئه‌فسانه‌ن!
خه‌ڵک ده‌گه‌ڵ هێز و هه‌ست و
باوه‌ڕیشیان دا بێگانه‌ن!
**
ڕازێک ده‌زانم هه‌ر چه‌نده،
مناڵه‌کانی کۆڵان و
شوانه‌کانی بناری کێو و
ڕێبواره‌کانی ڕێی تووشیش،
به گۆرانی ده‌یڵێنه‌وه؛
ئه‌گه‌ربێتوو کازیوه‌یه‌ک،
له چوارده‌وره و
داوێنی ئه‌م کوێستانه‌وه،
دڵداره‌کان وه‌ڕێ که‌ون!
له سه‌ر ڕێشیان،
چی داری وشک و گه‌نده‌ڵ و
زپڵ و زاڵه، کۆی که‌نه‌وه و
له سه‌ر لووتکه،
ئاگری ده‌ن؛
هه‌ر ته‌واوی،
ئاته‌شکه‌ده مێژوویه‌کان،
ده‌که‌ونه ئێره‌یی و کڕنۆش!
هه‌موو جیهان بڕوا دێنێ،
به بڵێسه‌ی نه‌مریمان!
**
ئه‌من ئه‌و ڕازه ده‌زانم!
مناڵه‌کانیش ده‌یزانن!
نامۆکانیش!
**
ئاواته‌کانم ئه‌سته‌م نین!
هیواکانم،
له مه‌حاڵ دا له‌نگه‌ر ناگرن!
هه‌وارێکم ده‌وێ هه‌راو!
خۆم شوانی مێگه‌لی خۆم بم!
بۆ خۆم،
زه‌وی خۆم بکێڵم!
خۆم ڕازی ڕووان،
به گوێی خاکا بچرپێنم!
بۆ خۆم حه‌یران،
فێری نه‌وه‌ی داهاتووم که‌م!
خۆم گۆرانی خۆشه‌ویستی
بۆ ژین بڵێم!
**
له لای زۆربه‌ی هاوڕێکانم
شێعر،
مژێک له سیگار و
ماچێک له لێوی حه‌شه‌ری
سۆزانیه‌کی ماڵانگه‌ڕ و
پیاسه‌یه‌کی سه‌ر شه‌قام و
هه‌ڵدانی پێکێکی باده و
خه‌می گه‌ده و به‌رگه‌ده‌یه و
چوار چێوه‌ی ته‌نیایی خۆیان و
ئیتر به‌س!
**
خه‌می که‌سی تریان نیه!
جا به وان چی؟
ژنێک،شه‌وێک ژان ده‌یگرێ و
مناڵه‌که‌ی نا ئاسایی ترازاوه و
دوور له مامان و دۆکتۆر و
خه‌سته‌خانه، بۆ خۆی ده‌مرێ!
**
مناڵێک بۆ بووکه‌ڵه‌یه‌ک
گڕوو ده‌گرێ!
**
دایکێک،
سی و دوو ساڵی ڕه‌به‌ق
چاوه‌ڕوانی بووکێک ده‌کا و زاوای ونه!
**
جا به وان چی؟
له کۆڵانه،
ته‌نگه‌به‌ره‌که‌ی ڕووبه‌ڕوو
ماڵێک بێ شێو،
سه‌ریان ناوه‌ته سه‌ر سه‌رین!
**
قوتابییه‌ک،
له یه‌که‌م ڕۆژی خوێندنی
کاره‌ساتێک باوک و دایکی لێ ده‌ستێنێ!
**
تازه بووکێک،
هه‌ر پاش شه‌وی په‌رده و شایی،
زاوای له ناو خوێن ده‌گه‌وزێ!
**
که‌سێک،
له به‌ر خاتری نیشتمانی
بۆ به‌یانی،
چاوه‌ڕوانی سێداره‌یه!
**
کچێک شه‌وێک،
ئامێزی داوه له چه‌ک و
که‌ره‌گه‌ڵای ڕاخستوه و
سه‌رینی به‌ردێکی ڕه‌قه و
ئاسمانی به خۆ داداوه!
**
باوکێکی شێر په‌نجه لێدراو،
نان هێنه‌ری چه‌ندین زارۆ
له به‌ر هه‌ژاری و فه‌قیری
خه‌سته خانه، ده‌ری ده‌کا!
**
قوتابییه‌ک.
وازی هێناوه له زانکۆ!
چوونکا من و تۆی دراوسێ
زامه‌کانی چاو ناکه‌ین و
هه‌نگاو ئه‌نێین،
به سه‌ر برینی ته‌شه‌نای!
**
یه‌کیک،
چه‌ندین قات و ماڵی
سه‌ریه‌ک ناوه و
یه‌کێک کرێی ماڵی نیه!
**
شه‌وانه گوێچکه‌یان داخنن
تا خه‌وه‌که‌یان نه‌گه‌چڵێ!
**
قه‌ڵه‌مه‌کانی ئه‌ستێور،
خامه‌کانی سه‌د جار خه‌ساو،
شێعری نه‌زۆکیان لێ ده‌بێ!
ئه‌وشێعرانه‌ی
بوون و نه‌بوونیان وه‌ک یه‌که!
ئه‌وشێعرانه‌ی
پێش خاوه‌نیان،
ده‌بڕێنه‌وه و ده‌چنه ژێر گڵ!
**
لای من شێعر،
تێکه‌ڵ به خاک و به خه‌ڵک و
ترس و زام و خه‌فه‌ت بووه!
له بیری نیشتمانێک دام،
که به‌رده‌وام،
هه‌زار خه‌ونی ئاڵ و واڵای بزر بووه!
له بیری زامی خاکیک دام،
لووزه‌ی خوێنی
بۆته دیجله و
پزیشکی شاره‌زا نیه،
تیماری کا!
**
من له‌و خه‌وه ساویلکانه و
له‌م بواره ته‌نک و ته‌سکانه
ده‌مێک ساڵه تێپه‌ڕیوم!
ڕاپه‌ڕیوم!
**
شێعرم،
له‌و زامانه ده‌دوێ
له ناو دڵ و
مێشکی هاوڕێکانم دایه و
قه‌ت نا‌وێرن له قاوی ده‌ن!
له‌و به‌یان و
کازیوانه و
شه‌نگه ڕۆژ و عه‌شقه ده‌دوێ
هی ئه‌وانه و
ڕه‌نگه من هه‌رگیز نه‌ی بینم!
له‌و خاکه سه‌ربه‌سته ده‌دوێ،
که ڕه‌نگی سووری ئاڵاکه‌ی،
خوێنی من و
شێعری من و
گیانی منه!
**
جانتایه‌که‌م چاو داده‌گرێ!
ڕێی به‌ره‌و کۆچ،
ڕه‌ش ده‌نوێنێ!
ژیلای کچم،
زه‌رده‌خه‌نی ئاوێته‌ی گیانی من ده‌کا و
ده‌مخاته‌وه بیری ژیان!
نا نا ئیتر،
ئه‌م خاکه قه‌ت جێی ناهێڵم!
ئه‌م خه‌ڵکه قه‌ت جێ ناهێڵم!
هه‌ست ده‌که‌م ئازا و بێ باکم!
هه‌تا زیندووم
له‌م نیشتمانه دا ده‌ژیم!
که مردیشم،
ده‌چمه‌وه ناو دڵی خه‌ڵک و
ده‌چمه‌وه باوه‌شی خاکم!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!