به‌ڵام
به‌ڵام....
گه‌رچی ئه‌و چاوه ده‌ڵێی قاتڵی خوێن ڕێژه، به‌ڵام
له شه‌وی تاری منا شه‌وقی گه‌لاوێژه، به‌ڵام
تیشکی ئه‌و چاوه وه‌ها پڕ له نه‌شه و سۆزه، ده‌ڵێی
ساحه‌بی دایمه هه‌ر غه‌رقی دوعا و نوێژه، به‌ڵام
شه‌ڕی نێوانی ده‌س و په‌نجه و ئه‌و زولفه ڕه‌شه
به‌رده‌وامه شه‌و و ڕۆژ، تفڵی دڵم گێژه, به‌ڵام
زام و ده‌ردم به هه‌زار شێوه ده‌پۆشم له خه‌ڵک
دڵ به ناسۆڕم و له‌ش زاهیری ساڕێژه، به‌ڵام
هێنده بێده‌نگه وڵاتم، که ڕه‌قیب حاڵی نیه
ده‌فری سه‌بری گه‌له‌که‌م پڕپڕ و لێوڕێژه، به‌ڵام
قه‌ت وه‌خۆ ناگرێ ئه‌م خاکه وه‌چه‌ی دوژمنی کورد
شاهیدم خوێنی شه‌هیدانه،که تیڕێژه، به‌ڵام
من له ڕیزی چه‌ک و پێنووسێ ده‌ترسم که حه‌یف
یه‌کێ شه‌ڕ خواز و یه‌کێ هه‌ر فره زۆر وێژه, به‌ڵام
شێعری ئازاد، گڕی خستۆته دڵ و زار و زوبان!
بۆ نه‌یاران وه‌کوو ژار و بۆ که‌سان چێژه, به‌ڵام
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!