شێعرێک له ئازادی بدوێ
شێعرێک له ئازادی بدوێ
شێعرێک له ئازادی بدوێ
ئازار ئه‌درێ
له دار ئه‌درێ!
باسی ماچ کا
پێستی ئهگروون
لێوی ئه‌دروون
عه‌شقی خاک و
نیشتمانی بێته ناو دڵ
ئه‌خرێته گڵ
بۆیه له لای دیکتاتۆڕان،
شێعر، تاوانه،نه‌نگی یه
ئه‌وه‌ی باشه بێده‌نگی یه!
+ نوشته شده در ۱۳۹۱/۰۷/۱۶ ساعت 22:42 توسط ک.د.ئازاد ـ
|
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!