دیاری
دیاری
ئاوێنه‌یه‌کت بۆ هێنام ؛
هه‌رچی هه‌م بوو ،
ببوو به دوو !
پێنووسێکت کرده دیاریم ؛
هه‌ر شێعرێکی که پێم نووسی ،
هه‌روه‌ک مه‌لان ،
دایان له شه‌ققه‌ی شاباڵ و
ڕۆیشتن به‌ره‌و هه‌نده‌ران !
٭٭
جار جار ده‌بم به ئاوێنه ؛
له شوێن وێنه‌ی تۆ ده‌گه‌ڕێم ،
ئه‌ی بێ وێنه !
جار جاریش ده‌بم به پێنووس ؛
ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم هه‌ر خه‌مه !
باش ده‌زانم ،
عومری پێنووسی فره‌وێژ ،
ئێجگار که‌مه !
+ نوشته شده در ۱۳۸۹/۰۶/۱۲ ساعت 23:26 توسط ک.د.ئازاد ـ
|
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!