ڕه‌نگه ڕۆژێک
ڕه‌نگه ڕۆژێک .......
ڕه‌نگه ڕۆژێک،
به‌ره‌و لای ئێوه وه‌گه‌ڕێم!
به جانتایه‌ک؛
پڕ له نوقڵی بێ که‌سه‌ری و
زه‌نگیانه‌ی ڕه‌نگینی حه‌ز و
بازنه‌ی خۆشباوه‌ڕی و خه‌یاڵ!
یان پاوانه‌ی خه‌می ئێوه و
لیزگه‌یه‌ک له ڕووناکایی!
**
خاکی وشه‌م،
به دیاری بێنم بۆ ئێوه
بیکه‌ن به خشت!
بۆ خانووچکه‌ی‌خه‌ونه‌کانتان
یان بۆ وارشی گۆڕی هیوا!
**
ده‌سته‌کانم،
پڕ له سه‌داقه‌تی ڕه‌وشت بوون و
باخه‌ڵم پڕ له گڕووگاڵ!
نه توانیتان،
ده‌گه‌ڵ مناڵیما هه‌ڵکه‌ن
نه حورمه‌تی گیانم بگرن!
**
ته‌ماوییه!
کوێستانه‌کانی عاتیفه و
خۆڵبارانه
پێده‌شته‌کانی چاره‌نووس!
**
من به‌هاریم!
له ناو لیسته‌که‌ی خه‌زان و
سه‌رما وسۆڵه دا خۆم بینی!
من ده‌ریاییم!
له ناو ڕیزی وشکارۆی ڕووح
هێلانه‌تان بۆ چێ ده‌کردم!
من ئاسمانیم،
زه‌لکاوێکتان پێشکه‌ش کردم!
**
هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی له دایک بم
نیشتمانم
پاوانێکی هۆردووی خه‌م بوو!
شه‌رم و به‌زه‌یی و ئازادی
هه‌ڕاج ده‌کرا!
فریو،
ته‌نیا وانه‌ی مناڵان بوو!
نه‌فره‌ت،
بێشکه‌ی خه‌ونه‌کان و
برین،
وێستگه‌ی ساده‌ییمان!
**
هه‌رچی قیژه‌ی مناڵیم بوو،
شه‌ته‌ک درا،
له پێته‌ختی
کۆمارێکی زۆر ساوا دا
هه‌ڕاج کرا!
چه‌قۆ له ده‌سکی ترازا و
گه‌ڕایه‌وه،
دایکی خۆی شه‌قار شه‌قار کرد!
**
له ته‌واوی ته‌مه‌نم دا
ڕووم نه‌ده‌هات
بڵێم دایکم کوێنده‌رییه!
چی له باران و برین وخه‌مم نووسی
قسه‌ی مناڵانی تر بوو!
بووکه‌ڵه‌یه‌ک،
بوو به مه‌راقی منداڵیم!
باران ته‌نیا،
له‌و دیو په‌نجه‌ره ئه‌مبینی!
تاوان، گوناح،شووره‌یی،خه‌م
پێخۆری ده‌وروو به‌رم بوو!
**
ئای له ڕۆژانی بێزاریم
شێعر ئاوردووی ئازار بوو
تفه‌نگ،
ئه‌سپه دارینه‌ی گیان!
هیوا،
خه‌ونێکی بێ مانا!
ئازادی،
کابووسێکی شووم!
ئه‌وین،
ئه‌فسانه‌ی ژیانم!
**
شێعرم،
گێڕانه‌وه‌ی تاڵ بوو
له سه‌فه‌ری هات و نه‌هات!
دڵدانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات بوو
له سه‌ر زاری کۆلاره‌کان!
**
من عومرێکه،
ته‌رجه‌مه‌ی قینی خۆم ده‌که‌م
خه‌مم ده‌که‌م به داستان و
بێخه‌به‌ریم له قاو ده‌ده‌م!
گریانم بۆته شووره‌یی،
له ناخمدا ده‌یشارمه‌وه!
ڕازی نیشتمانی دایکم،
وه‌ک پژانی خوێنی کچێک،
له خاک ئه‌نێم!
یه‌که‌م ده‌سکه‌نه‌ی پرچم دی
یاخی بووم و
به‌یداخی نه‌فره‌تم هه‌ڵکرد!
له شه‌وانی زاو وزێدا
هه‌موو پیاوه‌کان خه‌سا بوون!
ژن،
عه‌یبێکی ناو کۆمه‌ڵ بوو!
پیاویش،
کوێره‌وه‌ری باوه‌ڕ!
چه‌ک،
ژنێکی حه‌شه‌ری بوو
هه‌رشه‌و له ژێر سه‌رۆکێکا
ڕاڤه ده‌کرا!
قه‌ڵه‌م،
بوختانی گه‌وره بوو!
متمانه‌ی خۆی له ده‌ست دابوو!
خۆشه‌ویستی خاک و خه‌ڵک،
دێوجامه بوو!
ڕاوی ئاوه‌زیان پێ ده‌کرد!
**
وه‌رن هه‌ناسه‌م له دار ده‌ن!
وه‌رن،
شێعرم ئاوه‌ڕووت که‌ن!
نزاکانم،
له قه‌بر نێن!
خۆشه‌ویستیم شاربه‌ده‌رکه‌ن!
من به پیریش واز ناهێنم
له عه‌شقی خاک!
له‌شه‌یدایی ئێوه‌ی ناشاد!
له خه‌ونه‌کانی کازیوه‌م!
**
به‌ره‌و لای ئێوه وه‌گه‌ڕێم!
به‌ڵام دڵنیام ئه‌و ڕۆژه
شه‌قامه‌کان،
جێ نه‌فره‌ت نین!
قه‌ڵه‌مه‌کان،
ناچنه‌وه سه‌ر هێڵی تاوان!
شێعر،
ئاوردووی خه‌م نیه!
هیچ که‌س پێی ناڵی تاوانه!
شادی،
نابێ به ئه‌فسانه!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!