بۆ له‌ئازادی ده‌ترسن؟
بۆ له‌ئازادی ده‌ترسن؟
گومان ده‌كه‌ن،
له‌ئه‌ندێشه‌كانی سبه‌ی!
نه‌كا نه‌وه‌ی پاشه ڕۆژیان،
بێ باوه‌ڕ بێ،
به‌نووشته‌كانی چاره‌نووس!
ئازادی یانی بێ باکی!
کچ بتوانێ،
نیگاكانی به‌ره‌و لینگی بژار بكا!
كچ بتوانێ هه‌ڵبژێرێ؛
باوه‌ڕه‌كانی ده‌ورووبه‌ر
ده‌رحه‌ق مێیینه‌بوونی خۆی!
كوڕ بتوانێ،
چراكانی به‌ره‌و بیری
گه‌شه پێ با!
ڕێگاكانی،
به‌ره‌و ئه‌ندێشه و ئاوه‌زی خۆشتر بكا!
**
ئازادی یانی ده‌ربازبوون:
له‌تۆڕه‌كانی مناره و
داوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و
خه‌ونه‌كانی كۆیلایه‌تی!
**
ئازادی یانی له‌قاودان:
هه‌رچی دێوجامه‌ی فریوه!
هه‌رچی به‌رماڵی ڕیایه!
چی ئاهه‌نگی ؛
یه‌كگرتنی قه‌ڵه‌مه‌كانی ژاراوی و
قه‌ناره‌كانی مه‌ترسی و
سێداره‌كانی كینه‌یه!
**
ئازادی خۆی ڕاپه‌ڕینی
نه‌مامه‌كانی بڕوایه
دژی ته‌ور!
خه‌ونه‌كانی مناڵیه
دژی تفه‌نگ!
خه‌نه‌به‌ندانی به‌هاره
دژی وه‌حشه‌ت!
**
ئازادی یانی دابڕان؛
له‌ئایه‌كانی تاریكی
له‌فتواكانی مێژوویی!
**
گومان ده‌كه‌ن،
له ئه‌ندێشه و له بڕوامان!
له داوامان!
زۆر ده‌ترسن،
له ئازادی!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!