قه‌ت ده‌نگ ناده‌م به تاریکی!
قه‌ت ده‌نگ ناده‌م به تاریکی!
1
ئه‌گه‌ر هه‌موو،
په‌نجه‌ره‌کانی کازیوه‌م له ڕوو داخه‌ن،
قه‌ت ده‌نگ ناده‌م به تاریکی!
2
له کۆڕه‌و دا له دایک بووم!
به‌ر له بێشکه،
سه‌نگه‌رێک بۆته لانکی من!
3
که تۆ ده‌ڕۆی،
باوه‌شی من ،
دوایین داڵده‌ی حه‌زی تۆیه!
تا دێیه‌وه،
هه‌موو گیانم چاوه‌ڕێیه!
4
باوه‌شی تۆ،
قه‌ده‌غه بوو!
من هێلانه‌م ،
له ناو نیگاتا چێ ده‌کرد!
5
هه‌ر جارێکی ،
سه‌رم ده‌نا به سینگته‌وه،
له یه‌ک کاتا،
تۆ دایک و خۆشه‌ویستم بووی!
6
چی به‌رامه‌ی به‌هاری یه،
ناگاته بۆنی سه‌ر سینگت!
7
له‌و ڕۆژه‌وه،
له ناو دڵما نیشته جێ بووی،
منیش هه‌ست ده‌که‌م شاعیرم!
8
قه‌ت ئه‌وه‌نده،
باران شاگه‌شکه‌ی نه‌کردووم؛
که هانی دام له ژێر چه‌ترێکا،
ڕات مووسم!
9
خه‌و وه‌ک هه‌وێ،
قه‌ت نای هه‌وێ،
شه‌و تا به‌یان له دیارت بم!
10
دان دانانێم،
به‌و سنووره ده‌سکردانه‌ی،
دیلت ده‌که‌ن!
11
دان دانانێم،
به‌و سنووره ده‌سکردانه‌ی،
ڕێگه له ئازادیم ده‌گرن!
12
ئه‌و شێعرانه‌ی،
بۆ په‌سنی هێز و ده‌سه‌ڵات،
نووسیویانن،
هه‌ر وڕێنه‌ن!
13
خه‌ون نییه!
به‌ڵام ڕۆژێک زێدی منیش،
سه‌ربه‌خۆیی جێژن ده‌گرێ!
هه‌ر چه‌ند ئه‌و ڕۆژه نه‌بینم!
14
ئه‌و که‌سانه‌ی،
شێعره‌کانم ده‌خوێننه‌وه،
له جه‌سته‌ی چل ساڵه‌ی منا،
دڵێک ده‌بینن چوارده ساڵ!
15
که ده‌ت بینم؛
دڵێکی چارده ساڵانه!
له جه‌سته‌ما دێته سه‌ما!
16
خه‌وم پڕه له باران و
به‌خه‌به‌ریم ،
دارماڵ دارماڵ له وشكارۆ!
17
من و كه‌وه‌که‌ی ناو قه‌فه‌س
به زمانی يه‌كتر ئاشناين!
زمانی دیلی، هه‌ر یه‌کێکه!
18
خۆشه‌ویستی .
ته‌نیا وانه‌ی سه‌ر زه‌وییه،
که هه‌رگیز ته‌مه‌ن ناناسێ!
19
ساڵه‌هایه خه‌بات ده‌که‌م!
ئامانجی من سه‌ربه‌ستیه!
ساڵه‌هایه ده‌ڵێن کۆیله؛
چاره‌نووسی ژێر ده‌ستییه!
20
من عومرێکه خه‌بات ده‌که‌م
بۆ یه‌ک بوون و بۆ یه‌کسانی!
نه بۆ زاڵ بوون!
21
خۆشه‌ویستی،
ته‌نیا شه‌ڕی سه‌ر زه‌وییه،
که هه‌ر دوو لا،
یا سه‌رکه‌وتوون،
یا دۆڕاون!
22
له ناخه‌وه خۆشم ده‌وێی
ئه‌و جۆره هه‌ی
نه‌ك ئه‌و جۆره‌ی ،
له خه‌یاڵی من دا ده‌ژی!
23
ئه‌و كه‌سانه‌ی ،
سفره‌ی ماڵیان ،
هه‌رگیز به‌تاڵی نه‌دیوه ؛
له ڕه‌نجی برسی تێناگه‌ن!
24
له شایی شێعره‌کانم دا؛
کورد‌ستان سه‌رچۆپی ده‌گرێ و
بووکی شادیش ئازادیه!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!