تا شمشاڵێک ئه‌زریکێنێ!
تا شمشاڵێک ئه‌زریکێنێ!
1
سینگت کتێبێکه ئاوه‌ڵا،
منیش تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌م!
چاویلکه‌کانی من له کوێن؟
2
لیوه‌کانت،
کانیی هه‌نگوینی یه‌زدانین!
تینووی قڕناسه هه‌ڵاتووم!
3
کێ له شاعیر عاشق تره؟
چل ساڵه بووخچه‌ی نه‌کراوه‌م
به ته‌مای بووکی ئازادی!
4
ئیسلام،
جارێک قیبله‌ی گۆڕی!
من دوو جاران!
5
دوو که‌س بووین؛
هه‌ر من و تۆ!
تۆ ڕۆیشتی!
منیش نه‌مام!
6
زیره‌ک،
مێژووی ئاوازێکه؛
ده‌شنێته‌وه!
وه‌ک ئاڵای کورد،
به‌ده‌م سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب!
7
له هیچ شوێنێ ئۆقره ناگرم،
لای تۆ نه‌بی!
ئه‌ی نیشتمان!
8
باوه‌ش نیه،
له ئامێزی تۆ گه‌رمتر!
ئه‌ی زێده‌که‌م!
9
هه‌موو تاوانم عه‌شقێکه،
به‌رانبه‌ر تۆ!
ئه‌ی ئازادی!
10
عه‌شقت له ناسۆرێک ده‌چێ،
تا دێ ساڕ‌ێژ ببێته‌وه ؛
ده‌کولێته‌وه !
11
چما شێعر،
تاوێک دێڵێ ئاسووده بم!
ملم ده‌کا به په‌ته‌وه!
12
شێعر ،
به‌رزم ده‌کاته‌وه!
تا سه‌رداری!
13
هه‌رچی خۆڵه،
پاشماوه‌ی له‌شی مرۆڤه
مردن ئه‌م وانه‌ی فێر کردم!
14
هه‌رچی خۆڵه،
پاشماوه‌ی له‌شی کوردانه!
ئه‌نفاله ئه‌نفاله ئه‌نفال!
15
بۆنی نان و
خۆڵی ئاوپڕژێن کراو دێ!
شایی ده‌گرێ نیشتمانم!
16
بۆنی خوێن و
بارووت و دووکه‌ڵ تێکه‌ڵه!
نیشتمانم ئاواره‌یه!
17
نووشتایه‌وه!
تا دوا ڕۆژی مناڵه‌که‌ی بپارێزێ
عومه‌ر خاوه‌ر!
18
نابڕێته‌وه!
هه‌تا زوڵم به‌رده‌وامه!
ڕیزی کاروانی شه‌هیدان!
19
ئه‌و کێوه بۆ
ناوچاوانی گرمۆڵه‌یه؟
له‌و سه‌ره‌وه،
کرده‌وه‌ی ئێمه ده‌بینێ!
20
تا شمشاڵێک ئه‌زریکێنێ!
زا‌مه‌کانی موکوریانیم،
ده‌کولێنه‌وه!
21
قه‌ت له به‌ر چاوم ون نابی!
هه‌موو ڕۆژێک ده‌ت بینم و
هه‌موو شه‌وێک دێیه خه‌وم!
22
فوویان به چوار چرا داکرد!
بوو به بورکان،
مێژووی زوڵمی کرده قه‌قنه‌س!
23
ڕه‌نگه ڕووبار،
به‌ره‌و سه‌رچاوه وه‌گه‌ڕێ؛
به‌ڵام ئێمه ناکشێینه‌وه!
24
زاڵم،له هه‌ر لیباسێک دا
هه‌ردوژمنه!
ئه‌وه یه‌که‌م وانه‌ی شه‌ڕه!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!