چریکه‌کانی خامۆش!
چریکه‌کانی خامۆش!
1
ئازادی وێنه‌ی بارانه!
شوێنی وایه،
خوڕڕه‌م خوڕڕم داده بارێ،
به بێ زاڵه!
شوێنی واشه،
دڵۆپ دڵۆپ!
له زۆر جێگاش: وشكه‌ساڵه!
2
من بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه و
تۆش گش هۆشت،
له ساز دانی پاپۆڕێکی قاقه‌زی یه!
هه‌بێ و نه‌بێ،
ده‌بێ ده‌ریای خۆشه‌ویستی،
زۆر گه‌وره بێ!
3
به‌هار هه‌ر دێ ،
ئه‌بێ ڕابم!
به‌هار هه‌ر دێ ،
هه‌ر چه‌ند ئه‌من
له پایزی ته‌مه‌ن دابم !
4
شه‌قامه‌كان چاوه‌ڕێم بوون!
هه‌ركه له ماڵ هاتمه ده‌رێ،
بوونه فه‌ڕش ، له ژێر پێما!
كه هاتمه‌وه‌ش،
تا به‌ر ده‌رگا ،
سه‌مایان کرد له سه‌رڕێما!
5
گه‌ڵایه‌كی شین هه‌ڵوه‌ری!
خولی خوارد و
له سه‌ر ئاوی حه‌وزه‌كه دا ئه‌خولایه‌وه،
به بێ قه‌رار!
مێرووله‌یه‌ك له په‌له‌قاژه‌ی مردنا،
كردی به پاپۆڕی خۆی و
با لێی خوڕی هه‌تا كه‌نار!
6
تامه‌زرۆییم هه‌رگیز ناشكێ!
له پشت هێڵی ته‌له‌فون دا،
هه‌ر ده‌نگه و به‌س!
چاو و له‌ش و ڕووح و گیانم،
تامه‌زرۆتن!
ڕزگارم که له‌و که‌سه‌ره!
نه‌فرین له هه‌رچی سه‌فه‌ره !
7
به‌دگومان نیم !
به‌ڵام حه‌ز ناكه‌م له شایی،
كه‌س په‌نجه‌کانی تۆ بگوشێ و
تێرتێر سه‌یری چاوانت كا!
حه‌ز ناكه‌م كه‌س،
له دڵیش دا،
حه‌ز له ماچ و
ئامێزی گه‌رمه ژوانت کا!
8
من گه‌یشتمه به‌ر وێستگه‌که و
ئه‌ویش له‌وێستگه هاته ده‌ر!
من چاوه‌ڕوانی خوشکم بووم،
ئه‌ویش برا‌ی چوو بۆ سه‌فه‌ر!
9
باران دایكرد!
خۆی كوتایه ژێر چه‌تره‌كه‌م!
هه‌تا باران به‌جۆشتر بوو،
له ئامێزما بێ جووڵه بوو!
وه‌ک خه‌یاڵ بوو!
هه‌ركه باران كۆتایی هات،
باوه‌شی منیش به‌تاڵ بوو!
10
دایكم سێ جار چایی گۆڕی!
من هه‌ر هۆشم له‌وێ نه‌بوو!
له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ویزوێن،
ئه‌و تیمه فۆتباڵه‌ی ده‌م ویست،
زۆر ده‌ست و برد،
هه‌ر خێرا سێ گۆڵیان لێ‌كرد!
11
365 ڕۆژان،
مه‌سێجم نارد!
تۆ بێ وه‌ڵام بووی،
كش و مات!
ئه‌مساڵ،
دره‌نگ كۆتایی هات!
12
گه‌یشتنمان،
له وه‌رزێكی سه‌وز دایه!
به‌هارێكی پڕ له شادی!
تۆ پێی ده‌ڵێی خۆشه‌ویستی و
من ناوم ناوه ئازادی!
13
عه‌شق ؛
لستنه‌وه‌ی هه‌نگوینه
له سه‌ر لێوی تیژی خه‌نجه‌ر!
ئازادیش ؛
خۆی كایه‌ی مه‌رگه،
به خوێن ، به سه‌ر!
14
عه‌شق،
ئاسووده خه‌وتنه ؛
له ژێر سێبه‌ری سێداره و
قه‌مچی تفه‌نگ و
له ژێر تیژایی خه‌نجه‌ردا!
ئازادی،
بیر ڕاچڵه‌کێنه،
له وه‌رزێکی بێ خه‌به‌ردا!
15
دایكم گوڵ بوو ،
له قه‌راخی چۆمی كه‌ڵوێ!
باوكم شالوورێكی ته‌نیا!
یه‌کیان گرت و
منیش پێم نايه سه‌ر دونیا!
16
ترس وه‌ها ،
لێکی نیزیک کردووینه‌وه،
بێ یه‌ك ناژین!
به‌هانه‌یه؛
عه‌شق و ئه‌وین!
17
به بارانه‌ی نیگاكانی ڕاهاتبووم!
لێكدا لێكدا دائه‌باری!
به بێ وچان!
كه زانی گیرۆده‌ی كردووم!
بوو به وه‌رزی باران بڕان!
18
منت ته‌نیا جێ هێشتووه،
خۆشت ده‌سته‌ملانی شادی!
مه‌رگ ته‌نیا سنوورێکه،
له نێوانی من و تۆ دا!
ئه‌ی ئازادی!
19
من و ته‌نیایی و
تۆ و سه‌فه‌ر!
من و كه‌سه‌ر!
ئه‌تۆ و شادی!
ئه‌تۆ و شایی
چه‌ند زه‌رده وه‌رزی جودایی!
چه‌ند تاڵه وه‌رزی جودایی!
20
دنیا سه‌وز!
په‌ڵه په‌ڵه‌ش مێلاقه‌ی سوور!
وه‌ك به‌یداخی دنیای ئازاد!
به‌م به‌هاره ،
خوێنی شه‌هیدم دێته‌یاد!
21
ده‌نگی زه‌نگت ده‌ناسمه‌وه!
بۆیه تا دێ ،
هه‌ناسه‌ی سنگم توند ده‌بێ!
که ئه‌پرسی: چۆنی ئه‌مڕۆ؟
ئه‌ڵێم : باشم!
به‌ڵام به درۆ!
22
چرا سوور بوو
من ڕاوه‌ستام!
هه‌تاو زه‌رد و
من جه‌سته خه‌سته‌که‌ی وه‌نه‌وز!
تۆ ڕابردی سه‌وز سه‌وز!
23
چرا سوور بوو!
من ڕاوه‌ستام،
ڕه‌نگ زه‌رد و مات!
تۆ ڕابردی سه‌وز سه‌وز!
وه‌ک به‌سه‌رهات!
24
شه‌وانه تۆی،
مانگی ئاسمانێ که نیمه!
ڕۆژان خۆری!
هه‌موو که‌س گه‌رم دادێنی!
ته‌نیا هه‌ر من ده‌سووتێنی!
25
باران نم نم دائه‌بارێ و
چاوه‌کانت،
خوڕڕه‌م خوڕڕه‌م!
کۆتایی مانگی گوڵانه و
ئاخر دیدار!
ئاسمانیش بۆ ئێمه ده‌گری!
دڵ به ئازار!
26
كاتێ بارانه دایده‌كرد؛
چه‌ترێك ئێمه‌ی داڵده ده‌دا!
چه‌ترێك كه هی هه‌ر دووكمان بوو!
ئێستا ڕۆژانی بارانی،
به بێ چه‌تر ده‌چمه ده‌رێ!
وه‌فای خۆم بردۆته سه‌رێ!
27
مه‌رگ و ئه‌وین ؛
دوو میوانی نه‌خوازراون!
بێ خه‌به‌ر دێن!
وه‌کوو گریان و پیکه‌نین!
28
چاوه‌کانم بێ ترووسکه‌ن!
ده‌سته‌کانم له گۆ که‌وتوون!
به‌م به‌هاره،
بۆنی لیمۆ کاسم ده‌کا،
چنینی سێولام دژواره!
29
لیمۆ به بۆن ده‌ناسمه‌وه!
پایز به کزه‌ی ئێواران!
خۆشه‌ویستی،
به زایه‌ڵه‌ی خۆشی ئه‌وین!
ئه‌تۆش به قاقای پێکه‌نین!
سپاس بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی شێعری ک.د.ئازاد! سه‌ردانتان مایه‌ی شانازیمه!بایه‌خ پێدانه به شێعری ئازاد و بێ به‌رگری کوردی!