ڕاز
که چاو ده‌دوێن؛
شێعر و په‌خشان و گۆرانی
قامکه تیته‌ی ئه‌و ڕازه نین
نیگا ده‌یڵێ به ئاسانی!
بێ تۆیی!
ڕۆژه‌کانم،
تاریکتره له شه‌وی خوا!
له‌و کاته‌وه،
شه‌وه‌کانم بێ تۆ ده‌ڕوا!
ناتوێینه‌وه!
چل چل ده‌چینه ناو ئاگر!
په‌نجا په‌نجا،
به قاڵدرمه‌ی تۆپ و مین دا
ده‌چینه بان!
هه‌زار هه‌زار،
ده‌چینه ناو دڵی بورکان!
ده‌مان دروون،
ده‌ڕوێینه‌وه
نابڕێینه‌وه
ناتوێینه‌وه!
ناوی پیرۆز!
دوایین نامه،
بۆنی جودایی لێده‌هات
بۆی بێوه‌فایی لێده‌هات!
نامه‌م سووتاند!
وه‌کوو شێتان!
بێجگه له ناوه جوانه‌که‌ی!
که خستمه ناو،
زه‌رفی ناوه پیرۆزه‌کان!
وان
ئێستا له وان،
له لای ئه‌وان دژ به خه‌وان؛
سه‌رما،
تورک تازی ده‌کا!
وه‌ک بێدادی!
ئاخ ،
بۆ به‌هاری ئازادی!
چریکه‌کانی ئازادی!
هه‌ر یاسایه‌ک،
ڕێگه له ئازادیم بگرێ،
دژی ده‌وێستم بێ گومان!
ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ش؛
دابه‌زیبێ له لای یه‌زدان!
**
ئه‌و وه‌رزانه‌ی تیده‌په‌ڕن،
وه‌رزی من نین!
تاکه وه‌رزێ،
بۆ من دڵخۆشی و شادیه،
ته‌نیا وه‌رزی ئازادیه!
درێژه‌ی بابه‌ت
خانم!
خانم !خانم!
که چاو ده‌بڕیه چاوانم،
شێتم ئه‌که‌ی!
خۆم ئه‌زانم!
**
زۆر زۆر حه‌زم له بارانه،
وه‌ک ئازادی!
که ئه‌زانم،
هه‌ر کاتێ باران ده‌بارێ،
تۆ دڵشادی!
درێژه‌ی بابه‌ت
سه‌فه‌ر مه‌که به هێلانه!
ئه‌و کاتانه‌ی تۆ دێیه لام،
ئارامم ئارامم ئارام!
کاتێ ناوت ده‌ڵێمه‌وه،
به جارێک ده‌حه‌سێمه‌وه!
**
ناڵێم له خودام خۆشتر ده‌وێی!
نا نا درۆیه!
به‌ڵام ڕۆژانه پێنج فه‌ڕزه،
سوژده ده‌به‌م بۆو خودایه‌ی
که خالقی جوانی تۆیه!
**
درێژه‌ی بابه‌ت
ده‌سه‌ڵاتی خودام بایه!
ده‌سه‌ڵاتی خودام بایه؛
باڵم ده‌دا به نانه‌کان!
تا هه‌ڵفڕن،
به‌ره‌و ماڵه هه‌ژاره‌کان!
**
ئێره‌یی به‌و خوایه ده‌به‌م!
ئه‌و هه‌موو زوڵمه ده‌بینێ و
ده‌توانێ ئاسووده وشاد بێ!
ده‌توانێ له خه‌م ئازاد بێ!
**
درێژه‌ی بابه‌ت
ماچ!
ماج بارانی ڕێیه‌ک ده‌که‌م؛
ـ عاشقانه ـ
مامۆستایه‌ک پێی دا ده‌ڕوا،
به‌ره‌و پۆلی قوتابخانه!
**
خاکی ئه‌و شاره ماچ ده‌که‌م،
بۆ یه‌که‌م جار،
بوو به پێته‌ختی کۆماری،
کوردی هه‌ژار!
**
درێژه‌ی بابه‌ت
ژن
شیله‌ی ئه‌و ژینه‌م به دڵه؛
که پیاو هه‌نگه و
ژنیش گوڵه!
**
تف له‌و یاسایه،
پێی وایه؛
ژن کۆیله‌یه و
پیاو ئاغایه!
درێژه‌ی بابه‌ت
گه‌شبینی
من دڵنیام ڕۆژێک دادێ،
مرۆڤ واز بێبێ له شه‌ڕ و
دۆست و برا و هاوڕێی یه‌ک بن،
نیزیک و دوور!
سته‌م ببێ به ئه‌فسانه و
بێ مانا بێ وشه‌ی سنوور!
له پێناوی ئازادی دا
له زیندانم مه‌ترسێنن!
له ئیعدامم مه‌ترسێنن!
گیانم فیدای ئازادی بێ،
به دڵشادی!
ڕۆژێک به چۆکیان دادێنم،
له به‌رده‌می سێداره‌م دا؛
جه‌للاده‌کانی بێدادی!
هێنده ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن، شێ هه‌ڵدێنن!
شپرزه‌ییم غه‌ریب ماوه!
ئاوێنه‌کانی ڕاپه‌ڕین،
ژه‌نگ ئاژنن!
هێنده ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن،
شێ هه‌ڵدێنن!
گوێ له ناسۆری خاک بگرن!
سووکه ئاوڕێ،
له مێژووی تاڵی خه‌نده که‌ن!
ئه‌م ئاوازه لاوازانه،
ته‌شه‌نایی،
وه‌بیر زامه‌کان ده‌ێننه‌وه!
درێژه‌ی بابه‌ت
دڵم به تۆ ده‌کرێته‌وه، ئه‌ی ئازادی!
ژیان لای من،
هه‌ناسه‌دانی ئازاده،
له سه‌ر خاکێ،
شانازی بکا به ئازادی!
**
سپڵه‌ن،
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی،
مه‌ست و سه‌رخۆش
بۆ ڕازی بوونی جه‌للادان،
دێنه کڕنۆش!
درێژه‌ی بابه‌ت
ڕوانین!
من و دوژمن،
ئه‌م خاکه‌مان زۆر خۆش ده‌وێ؛
من وه‌ک گیانم!
ئه‌ویش وه‌کوو چاوه‌کانی!
دوژمن توانی داگیری کا!
من نه‌م توانی!
تا ئەو پەڕی فەرامۆشی !
حەزم دەكرد ؛
وەك سۆزی عاشقانە بی
جوان بووكەكەی ،
شارە جوانەكەم« بانە »بی!
ئەفسانە بی !
حەزم دەكرد ؛
بەهانە بی !
فەرامۆش كەم ،
هەموو جیهان بە لاتەوە !
بەڵام ئێستا ،
ئەگەڕێم بۆ بەهانەیەك
كە تۆم لە بیر بباتەوە !
هه‌شتی مارس
ئه‌وان ،زۆرباش لێم حاڵی بوون:
ژن ئه‌وینه!
ژن ژیانه!
له باوه‌ڕم دا ،تاكوو هه‌م!
بۆیه هه‌موو شێعره‌كانم ؛
له دار ده‌ده‌ن !
تا هه‌شتی مارس،
هیچم نه‌بێ پێشكه‌شت كه‌م !
خۆرنشین
«ماڵه‌که‌مان، ڕووی له خۆره»!
ئه‌مه‌م وت و
هاوڕێکانم،
وتیان: نابێ !
نانا درۆیه!
ماڵی ئێوه باکووریه !
به‌ر سێبه‌ره !
ئاخر ئه‌وان نه‌یان زانی ؛
ماڵی ئێمه و ماڵی ئێوه به‌رانبه‌ره!
دژایه‌تی
خوێنمان به جۆیه‌ک دا ناڕوا
دوورین له یه‌ک
وه‌کوو ؛ به‌فر و
گوڵه هێرۆ
عه‌رز و عاسمان
غه‌م و شادی !
ئه‌وان ،
خه‌ویان له من ده‌وێ
من ڕاپه‌ڕین !
ئه‌وان ،
تامه‌زرۆی بێده‌نگین
من ئازادی !
تۆڵه!
که ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ستم؛
شه‌رته منیش،
قینی ئه‌مڕۆم نه‌خۆمه‌وه!
خوێنی هه‌موو شه‌هیدانم،
ته‌نیا به خوێن بشۆمه‌وه!
تاکتیک
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ،
توانام نه‌بوو چه‌ک هه‌ڵگرم
ملی داگیرکه‌رم باده‌م
قه‌ڵا و کۆشکی بڕوخێنم ،
دانامێنم !
من ئه‌و ڕۆژه‌ش ،
یا به لۆکه سه‌ری ده‌بڕم
یا به هه‌نگوین
ده‌ی خنکێنم!
به‌ڵێن
بێ گومان به له عه‌شقی من!
به‌ڵام نات گرمه ئامێزم،
تا خاکه‌که‌م ئازاد نه‌بێ!
هه‌رچه‌نده تۆ،
له‌و ڕۆژه دا؛
پرچی سپی بهۆنیه‌وه!
منیش ،چاوم هێنده کز بێ،
نه‌ت ناسمه‌وه!
ئاوێنه
لێت نه‌گۆڕێ!
پێکه‌نینم ،
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نیگای تۆیه!
بۆیه، کاتێ تووڕه ده‌بی؛
له سته‌می،
ده‌سه‌ڵاتی به بێ له‌مپه‌ر،
شێعری منیش،
ده‌بنه گولله!
ده‌بنه خه‌نجه‌ر!
پێگه‌یشتن!
هه‌تا ئاوڕ ده‌ده‌یته‌وه،
گه‌وره ده‌بێ!
هه‌تا چاوانت لێک ده‌نێی،
باڵا ده‌کا!
مناڵی کورد،
زوو پێ ده‌گا!
زوو تێ ده‌گا!
دوژمنانم بێ خه‌به‌رن!
کانی!
که قسه ده‌کا؛
وشه‌کانی زوڵاڵترن له شه‌ونم و
بێ گه‌ردترن له تریفه!
زه‌رده‌خه‌نه،
هه‌رگیز لێوی جێ ناهێڵێ!
قه‌ت لێڵ نابێ!
پڕ له شادی و خۆشه‌ویستین،
چاوه‌کانی!
بۆیه هه‌تاکوو ده‌یبینم؛
ده‌که‌ومه‌وه بیری کانی!
بۆ له‌ئازادی ده‌ترسن؟
گومان ده‌كه‌ن،
له‌ئه‌ندێشه‌كانی سبه‌ی!
نه‌كا نه‌وه‌ی پاشه ڕۆژیان،
بێ باوه‌ڕ بێ،
به‌نووشته‌كانی چاره‌نووس!
ئازادی یانی بێ باکی!
کچ بتوانێ،
درێژه‌ی بابه‌ت
قه‌ت ده‌نگ ناده‌م به تاریکی!
1
ئه‌گه‌ر هه‌موو،
په‌نجه‌ره‌کانی کازیوه‌م له ڕوو داخه‌ن،
قه‌ت ده‌نگ ناده‌م به تاریکی!
2
له کۆڕه‌و دا له دایک بووم!
به‌ر له بێشکه،
سه‌نگه‌رێک بۆته لانکی من!
3
درێژه‌ی بابه‌ت
تا شمشاڵێک ئه‌زریکێنێ!
1
سینگت کتێبێکه ئاوه‌ڵا،
منیش تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌م!
چاویلکه‌کانی من له کوێن؟
2
لیوه‌کانت،
کانیی هه‌نگوینی یه‌زدانین!
تینووی قڕناسه هه‌ڵاتووم!
3
کێ له شاعیر عاشق تره؟
چل ساڵه بووخچه‌ی نه‌کراوه‌م
به ته‌مای بووکی ئازادی!
4
درێژه‌ی بابه‌ت
چریکه‌کانی خامۆش!
1
ئازادی وێنه‌ی بارانه!
شوێنی وایه،
خوڕڕه‌م خوڕڕم داده بارێ،
به بێ زاڵه!
شوێنی واشه،
دڵۆپ دڵۆپ!
له زۆر جێگاش: وشكه‌ساڵه!
2
من بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه و
تۆش گش هۆشت،
له ساز دانی پاپۆڕێکی قاقه‌زی یه!
هه‌بێ و نه‌بێ،
ده‌بێ ده‌ریای خۆشه‌ویستی،
زۆر گه‌وره بێ!
درێژه‌ی بابه‌ت

